بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكرێت ئەگەر زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و بەردەوامی بارینی بەفر و سەختی ڕێگاكان و نالەباری كەشوهەوا ئەگەر پێویست نەبوو ئەو رێگایە بەكارمەهێنن.
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران گووتی: داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئێران دەكەین ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەكەمان نەكەن.
هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای باشبوونی رێگاكە خۆمان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە لەبەكارهێنانی ئەو رێگایە.
رێباز یونس

