ساڵی رابردوو حكوومەتی عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگرت، لە كاتێك بەرهەمی كوردستان زیاتر لە 700 هەزار تۆن گەنم بوو.
هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ دیاریكردنی پشكی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بڕیارە لیژنەی باڵای تەكنیكیی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆ ببنەوە، لە كۆبوونەوەكە بڕی ئەو گەنمە یەكلا دەكرێتەوە بۆ ئەمساڵ لە جووتیاران وەردەگیرێت.
هەروەها هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بڕیاردراوە كە ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی تۆنێك گەنم لە 850 هەزار بۆ 700 هەزار دینار كەم بكرێتەوە، ئەمەش واتە، نرخی هەر تۆنێك گەنم، 150 هەزار دینار دادەبەزێت.
رێباز یونس

