ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی 1ی 2026، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی ڕێگاکان بۆ هاتوچۆ، لەلایەن دەروازەی (دەرەجيک تورکيا)، دەروازەی (زێت) ئاگادار كرایه‌وه، کەوا بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاری نيیە و تەواوی ڕێگاکان داخراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر زۆر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، هاتوچۆ له ده‌وازه‌كه‌یانه‌وه نه‌كه‌ن، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانه‌وه.

