zagros news agency

د.ناسیح غه‌فوور بۆ زاگرۆس: پاپا باش دەزانێت کە لە ژێر سایەی رێبەرایەتی سەرۆک بارزانیدا کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ مەسیحییەکان

 

سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئیتالیا و ڤاتیكان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل پاپالیۆی 14 ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و پشتیوانی و پێشوازی گه‌وره‌ی لێكرا.

د.ناسیح غه‌فوور، بۆ زاگرۆس ده‌ڵێت: “سەردانە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، و دواتریش دیدارەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، گرنگی زۆری هه‌یه‌ . ئەم سەردانانە لەم کاتە هەستیارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دووپاتکردنەوەی ئەو راستییەن کە هەرێمی کوردستان رۆلی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه‌ له‌سێبه‌ری سه‌رۆك بارزانی هاوه‌ته‌وه‌ دی پێشوازی گەرمی (پاپای ڤاتیکان) لە سەرۆک بارزانی، ئاماژەیەکی قووڵە بۆ رێزگرتن لەو کولتووری لێبوردەیی و تەباییەی کە لە هەرێمی کوردستاندا رەنگی داوەتەوە.

گوتیشی: “پاپا لیۆی 14 باش له‌وه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی چۆن پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان هه‌یه‌ و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌توانن به‌ئاشتیانه‌ بژین لە لایەکی دیکەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ باڵاترین بەرپرسانی ئیتاڵیا، وەک جێگری سەرۆکوەزیران،و ئه‌مرۆش له‌گه‌ل وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا رەهەندە سیاسی و ئەمنییە قورسەکەی ئەم سەردانە دەردەخات. كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی سیاسی سه‌رۆك بارزانی له‌ جیهاندا چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی داعش، و جیهان به‌رێزه‌وه‌ ده‌نواریته‌ سه‌رۆك بارزانی و رابه‌ری كردنی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. و ئیستاش سه‌رۆك بارزانی دۆزی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌موو جیهان و پارێزگاریان لێ ده‌كات و سه‌رۆك بارزانی نوێنه‌رایه‌تی پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات ده‌نگی كوردانه‌ له‌هه‌موو جیهان بۆیه‌ وه‌ك سه‌رۆك و مه‌رجه‌ع پێشوازی لێده‌كرێت.

باسی له‌وه‌شكرد ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، ئامادەیی سەرۆک بارزانی لە ناوەەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە چارەسەر و پایەیەکی جێگیری ئاشتییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل فەرماندەیەکی باڵای حەماسی لە باکووری لوبنان کردە ئامانج

سەڵاح

دلفین ئاکرەیی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

دڵشاد

بەوێنە… سەدان دۆنم زەوی و خانووی پلاستیکی تێکدران

سەڵاح