ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی كانونى دووه‌مى 2026، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڕێز “فەرهاد ئەترووشی” لە نووسینگەی تايبه‌تى خۆي‌دا، لەگەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆبووەوە.
لە سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەڕێز “عیسا” پیرۆزبایی لە بەڕێز “ئەترووشی” کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئه‌ركه نوێه‌كه‌يدا.
هه‌روه‌ها پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكه‌دا، وباسيان له ڕووداوەكانى ئێستاى ڕۆژئاوای كوردستانيان کرد.
له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراقى ، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەپێی كاته دەستوورییە ديارى كراوه‌كان، تاوتوێكرا.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد، لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، وجەختی لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان نوێنەرایەتی و پەرلەمان کردەوە، بۆ خزمه‌تكردنى بەرژەوەندی گشتی.

