راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌باره‌ی په‌یامی حزبه‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
عارف رووشدی بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: کاراکردنی په‌رلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کودستان ، لە پێشینەی خواستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، ئەگەر برادەرانی یەکێتی وەک پارتی خەمخۆرانە بهاتنایە پێشەوە و دام و دەزگای یاسادانان و جێبەجێکار بگەربخرابانه‌یه‌ته‌وه، هەڵوێستی هەرێم بەهێزتر دەبو لە بەغدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گرفتی پۆستی سەرۆک کۆماریش ئاسانتر چارەسەردەکرا ، په‌رلەمان و حکوومەتی نوێی هەرێم خواستێکی جەماوەری و سیاسییە ، و بە هێزتر کردنی پێگەو ناسنامەی هەرێمە لەسەر ئاستی نێوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی ، دواکەوتی پێکهێبانیان ، نیگەرانی وڵاتانی لێی دەکەوێتەوەو رێگا خۆشکەریش دەبێت بۆ پیلان و دەستوەردانەکانی بەغدا .

