zagros news agency

شارەوانی هەولێر : زێدەڕۆییەكان لا دەدرێن و بازاڕەكان رێكدەخرێنەوە

شارەوانی ئاشكرای دەكات، سیمای ناڕێکی بەشێک لە دووکانداران و کاسبکاران لە سەنتەری شار ڕێکدەخرێنەوەو ڕێگری لە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ سێشەممە 3ی2ی 2026، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی یەک، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە هەڵمەتێکی فراوانی لادانی زێدەڕۆیی و ڕێکخستنەوەی بازاڕی شێخەڵڵاو بازاڕی سوورچیان و شەقامی سیروان و دووکاندارانی چواردەوری قەڵات.”

ئاماژەی بەوەش داوە: ” ئامانجی كارەكە  جوانترکردنی سیمای شار و کەمکردنەوە و نەهێشتنی بەربەستی هاتووچۆیە بۆ هاووڵاتیان و شوفێران لە سەنتەری شاری هەولێردا.”

جەختیش كراوەتەوە، تیمەكانی شارەوانی لە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی بەردەوام دەین لە رێكخستنەوەی بازاڕەكان. دەشڵێت: ” سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونەکان و ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت

سەڵاح

سادق زیباکەلام دەستگیر کرا

یاسین

چوار کەس لە پارێزگای کرماشان بە تەقینەوە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح