بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ی شوباتی 2026، لە نووسينگه‌ى تايبه‌تى خۆي‌دا، لەگەڵ بەڕێز “عەبدولفەتاح شێخ ئەحمەد” کارگێڕی باڵیۆزخانەی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ لە بەغدا کۆبووەوە.
له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چۆنيه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه دووقۆڵييه‌كانى، نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ، تاوتوێكران، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ ئاسۆكانى هاوكارى بازرگانى وئابوورى له نێوان هه‌ردوولادا كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێى بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌كه، وچۆنيه‌تى چه‌سپاندنى ئاسايش وسه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرا.
سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ،هه‌رێم هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات، په‌يوه‌ندييه‌كى هاوسه‌نگى له گه‌ڵ وڵاتانى دۆست هه‌بێت،كه له گه‌ڵ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگونجێت.
لاى خۆيه‌وه، كارگێڕى باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ له به‌غدا، جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه، بۆ بته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له بواره جياجياكاندا.

