zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن وەزارەتی کارەباوە

 

  • وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبای ڕووناکی ڕووینەداوە، و هیچ کێشەیەک لە ژێرخانی پێوەرە زیرەکەکاندا نییە.
  • بە درێژایی کات، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەبووە بەتایبەت لە مانگی یەک (کانوونی دووەم).
  • ئەمە یەکەم زستانە کە زۆربەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24-کاتژمێرین.
  • بە دیاریکراوی ئەم زستانە بەکارهێنانی کارەبا بەراورد بە زستانەکانی پێشوو زیاتر بووە. ئەمەش بەهۆی کەشوهەوی ساردی نائاساییەوەیە.
  • بە شێوەیەکی نائاسایی، دوایین پارەدانی پسوولەکان ڕەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێکڕا پێکدێت لە 46 ڕۆژ. ئەمەش دەرەنجامی گواستنەوەیە لە سیستەمەکاندا، و دەبێت کەمتر ڕووبدات لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، خولێکی درێژتر هیچ جیاوازییەکی نیە لەوەی کە هاوبەشانی کارەبا ڕۆژانە چەند پارە دەدەن.
  • لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ ڕێگاکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار بازرگان و 14 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

سەڵاح

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : ئەگەری تاوە بارانێکی کەم هەیە

سەڵاح