zagros news agency

ئاسایشی هەولێر دوو دز دەستگیر دەکات

 

دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی دزی کردن لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و دوای ئاشکرا کردنی ناسنامەکانیان ، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەی ئاسایشی هەولێر ،دوو تۆمەتبارمان ‎دەستگیر کرد بەناوەکانی (ج ، أ ، ن) و (ع ، ح ، د).

تۆمەتبارانی ناو هاتو زیاتر لە (چل) تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و شەوان بە کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر دا گەڕاونو ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان کە لەپێش ماڵەکانی خۆیان ڕایان گرتوە ، جامەکانیان شکاندوە و بڕێکی زۆر ( پارە و چەک و کەلوپەلی) تریان بردوە.

‎سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری.

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
‎١٤ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

سەڵاح

بەریتانیا ژمارەیەک ئێرانی دەستگیر کرد

سەڵاح

درێژترین تونێلی هەرێمی کوردستان دادەخرێت

سەڵاح