zagros news agency

کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو

ئەمرۆ 16ی2ی2026 لە نوسراوێکی فەرمیدا بەژمارە (3211) کە ئیمزای بەرێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەرە، فەرمانی وەزاری بڵاو کرایەوە، کە تێیدا کێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چارەسەر کراو لە زانکۆ وەردەگیرێن.

لە فەرمانەکە هاتووە: بڕیار درا بە وەرگرتنی ئەو قوتابیانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە بۆ ئەو شوێنانەی لە بەرامبەر ناوەکانیانە.

شایەنی باسە بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان هەر لە کاتی دروستبوونی گرفتەکە تا دەرچوونی ئەم فەرمانە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووانی قوتابخانە ئیسلامیەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٣٨٧ چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش

یاسین

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

ڤان دایک پەیامێک بۆ ئاڕنۆڵد دەنێرێـت

یاسین