ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت.
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

