zagros news agency

کەشناسی هەرێم: باران بارین دەست پێدەکاتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 4-3-2026
کەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە . لە شەودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەکانی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەکات لەسەر ئەو ناوچانە . لەکاتەکانی شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە ؛(سنووریەکان) ی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێکی کەم دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ (5-10) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا کەمێک نزم دەبێتەوە .
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

سبەى پێنج شەممە 5-3-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەسەر ناوچەی جیاجیای سەرجەمی پارێزگاکان هەندێ کات باران بارین دەگۆڕێت بۆ گەواڵە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە شاخاوییەکان . لە کاتی دابارین ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی بەفر بارینی دەبێت .کاریگەری ئەم ناسەقامگیریەی هەیە بۆ سبەی پێنج شەممە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند (10 – 15) کم/کاتژمێر هەندێ کات زیاد دەکات بۆ سەرووی (20)کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / لە گۆڕاندا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

تێبینی /لەسەر ناوچە شاخاویەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تەزرە بارین هەیە وە ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە ئاستی 1800 مەتر بەرزترە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفرێکی کەمی هەیە .

4-3-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

ئیسرائیل: بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، ڕۆژانە گفتوگۆ لەگەڵ سووریا دەکەین

سەڵاح

داوای زیادکردنی کورسیی کۆتاکان دەکرێت

سەڵاح