zagros news agency

داوای زیادکردنی کورسیی کۆتاکان دەکرێت

 

پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان داوا دەکەن کورسیی کۆتاکان لە پێنجەوە بكرێت بە پازدە كورسی و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/3/2025، ئایدن مەعروف، وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: “ڕای سەرجەم پێکهاتەکان وایە، کورسییەکانمان بۆ زیاد بکرێت بۆ 15 كورسی، کە یازدەی بۆ پێکهاتە نەتەوەییەکان و چواریش بۆ پێهکاتە ئایینییەکان بێ.”

گوتیشی: ”ئێمە وەكوو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین، تا بتوانین لەوێدا باسی مافەکانمان بکەین.“

هەرچی سەبارەت بە پێكهاتەكانی سنووری دەشتی نەینەوایە، ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەش دا: ”داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و کوردستان دەکەین، بەتەنگ کێشەی مووسڵەوە بن، چونکە پێکهاتەکان لە دەشتی نەینەوا و شنگال و تەلەعفەر دۆخیان باش نییە و پێویستیان بە فریاکەوتن هەیە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی

سەڵاح

گەمارۆی ئەمریکا ناهێڵێت، ژاپۆن گۆلی ورمێ ببووژێنێتەوە

سەڵاح

هەناردەکردنی کاڵاکانی بەڕازیل بۆ عێراق بە رێژەی 37% کەمبووەتەوە

سەڵاح