zagros news agency

سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵێوزى ڕوسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئازاری 2026، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەڕێز “فارس عیسا” پێشوازی لە بەڕێز ئەلبروس “کوتراشێڤ” باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت شەڕى بەردەوامی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل و کاردانەوەکانی لەسەر ناوچەکە کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی فراوانکردنی بەشداری کۆمپانیا ڕوسییەکان، لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها باس لە شەڕى نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرا و، ئەو هەوڵانەی کە لە ئارادان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هەردوولا زامن بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی بێلایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە شەڕى ناوچەکە دەربڕی و ،سوپاسى دانبەداخۆگرتنى هەرێمى کرد، لە بەرانبەر هێرشە مووشەکی و درۆنەکان، کە چەند ناوچەێەکى هەرێمیان کردوەتە ئامانج.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دووپاتی کردەوە کە، هەرێمێ کوردستان پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەپارێزێت و ،هەوڵ دەدات هەرێم نەبێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێەکانى لایەنە ناکۆکەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت؛ پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان

سەڵاح