ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە سنە سزای یازدە ساڵ زیندان و دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپا

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ڕێکخراوی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە گشتی بە یازدە ساڵ زیندان و دوور خرانەوەی بۆ کرماشان سزا دراوە.

ئەم مامۆستایە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە پێکهێنانی تاقم و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سزای 10 ساڵ زیندانیی و دوور خرانەوە بۆ کرماشانی بەسەردا سەپاوە و هەروەها لە لایەن لقی 106ی دادگای تاوانی سنەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، سزای ساڵێک زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

لەم دواییانەدا فشاری سەر چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لە خۆرهەڵاتی کوردستان زیادتر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخانەوە

دڵشاد

بە هۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

دڵشاد

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح