zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.
ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان ، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە حکومەتی فیدراڵ ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان ، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/3/14

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پلاندانانی عێراق و شاندێکی هەرێم تاوتوێی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوجەی ۲۰۲۷ دەکەن

سەڵاح

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر لێدانە لە ژیانی هاووڵاتییان و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین

سەڵاح