zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 2026/3/14 کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت.

لە کاتێکدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
2026/3/14

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی مه‌سرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح

کەشتییەکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج

سەڵاح