zagros news agency

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

​بەداخەوە درەنگانی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٦/٣/٢٤، لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
​ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین و بە بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی خاک و سنوورەکانی دادەنێین، کە ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و مافی دراوسێیەتییە. هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم شەڕ و ئاڵۆزییانەوە پەیامی ڕوونی هەبووە و هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی بووە؛ نەبووەتە بەشێک لەو شەڕە و بەردەوام داوای ئاشتی و دیالۆگی کردووە.
بەئامانجگرتنی بێ پاساو بەداخەوە بەردەوام و بێ هیچ پاساوێک، هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێنە ئامانج و زۆرجاریش خەڵکی مەدەنی دەبنە قوربانیی ئەم هێرشانە، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەین، هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی ئەو جەنگە. پێویستە ئەرکی پاراستنی خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ بگرن و ڕێگە نەدەن خاکی هەرێم ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی وڵاتە شەڕکەرەکان.
داوا لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین چیتر سنووری هەرێمی کوردستان نەبەزێنێت، ڕێزی مافی دراوسێیەتی بگرێت و نەبێتە مایەی ترس و هەڕەشە بۆ سەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.
​ڕۆحی شەهیدان شاد و ئارام بێت و خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەخوازین.
​دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٣/٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

گه‌رمیان: کرێکارێك لەنێو بیرێكی ئاودا كاره‌با گرتی گیانی لەدەست دا

سەڵاح

پەیاما سەرۆك بارزانی بۆ سالیادا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

گوران

بەپەلە.. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لەبارەی ئەو چوار مووچەی کە ماوە نامەیەک ئاراستەی سودانی دەکات

سەڵاح