zagros news agency

له بۆردومانێکدا بارەگاکانی فالح فەییاز و ڕەیان کلدانی لە مووسڵ کرانه ئامانج

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە دوو پێگەی سەر بە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری شاری مووسڵ ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دووکەڵێکی چڕ لە ناوچە تەقێندراوەکانەوە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە کە بۆردومانەکە “میوانخانە”یەکی سەر بە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی “الملايين” لە باکووری مووسڵ کردووەتە ئامانج، هاوکات بارەگایەکی دیکەی سەر بە ڕەیان کلدانی، سەرۆکی کەتائیبی بابل لە حەشدی شەعبی لە ناوچەی “قۆسیات” کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خانووەکەی فەییاز لە کاتی سەردانەکانیدا بۆ شارەکە بەکاردەهێنرێت.
ڕوونیکردەوە کە هەردوو خانووەکە لە کاتی بۆردومانەکەدا چۆڵ بوون، بەڵام دووکەڵی چڕ لە هەردوو شوێنەکەوە بەرزبووەتەوە و تا ئێستا قەبارەی زیانە ماددییەکان دیار نییە.
ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار کرانە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح

روانگەی ئیکۆ عێراق: کورتهێنانی دارایی عێراق تا کۆتایی ئەیلول گەیشتووەتە 17.7 تریلیۆن دینار

یاسین

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و وەزيرى دەرەوەى توركيا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین