zagros news agency

هەولێر .. هەڵمەتی چاندنی 127 هەزار دار بە نەمامی خۆماڵی دەستپێدەکات

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە ئێستادا لە هەولێر دوو پارکی نوێ تەواو بوون و دوو پارکی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان.

پارکە تەواوبووەکان دەکەونە سەر شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری لەسەر ڕێگەی مەسیف و مووسڵ، ئەوانەشی لەسەر ڕێگەی مەخموور و ڕەشکینن، کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

ئێستا لە هەولێر 23 پارکی گەورە هەن، بە گشتیش ژمارەی باخچە، نافوورە و دارستانەکان دەگاتە نزیکەی 800 شوێن و لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر بە نزیکەی %20 زیادی کردووە و کۆی گشتیی ڕێژەکە گەیشتووەتە نزیکەی %20.

پلان هەیە پارک و باخچەی نوێ دروست بکرێت، بە تایبەتی لە باشووری هەولێر و لە نێوان شەقامە سەرەکییەکاندا ڕێژەی سەوزایی زیاتر بکرێت.

ئێستا لە وەرزی چاندن و دەستکراوە بەچاندنی دار، بەڵام بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و ساڵی ڕابردوو 127 هەزار دار چاندراوە، ئەمساڵیش هەوڵ هەیە بگات بە هەمان بڕ و ڕێژە.

مژدە ئەوەیە کە هەموو دارەکان لە نەمامگەکانی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێت و جۆری دارەکانیش بە جۆرێکن کە تەواو لەگەڵ ژینگەی پارێزگای هەولێردا دەگونجێن، بۆیە پرۆسەی سەوزکردنی پایتەخت بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەکی سماقوڵی – هەولێر

سەڵاح

چیای تەیموور: گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان سەداسەد یاساین

دڵشاد

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و 120 سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی كۆڕبه‌ندی مێپس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یاسین