zagros news agency

هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد

 

ئێواره‌ى ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵەکەی لە دهۆک کرد.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

 

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی بەڕێز هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… راگه‌یاندنی پرۆسه‌ی سێهه‌می هاوشێوه‌كردنی ئامێره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن

دڵشاد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنى كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ره‌نسا ده‌كات

یاسین

ڕێنوێنییەکە دەرچوو، دەیان هەزار فەرمانبەری گرێبەست له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبن

سەڵاح