zagros news agency

پارێزگاری هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، لە شوێنی ڕووداوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند: “لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن واتان بڵاو کردەوە کە بازاڕی نیشتیمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە”.

گوتیشی: “لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن”.

ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانی ڕادەگەێندرێت”.

جێگەی باسە، شەوی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەردەم بازاڕی نیشتیمان، چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی گەنمی جوتیاران دادەبەزێت

دڵشاد

ئازاد ساڵح نادر بۆ زاگرۆس: سۆمۆ خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكا

سەڵاح

هەولێر …. نزیكەی ( 16 هەزار ) پارچە زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قەزایی بنەسڵاوە، و ناحییەكانی دارەتوو، كەسنەزان دابەش كرا

یاسین