دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواکراو لەگەل هێزەکانی ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، یەکێکیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، کەسوکاری ئەو داواکراوەی گیانی لە دەست داوە لێدوانیان هەبووە. لێرەدا رایدەگەیەنین کە تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و وەڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٤ی٤ی٢٠٢٤