سەبارەت بەگەشتی حاجیانی کوردستان
حاجیانی كوردستان به ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەرێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ڕایده‌گه‌یه‌نێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
هەروەها وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راشیده‌گه‌یه‌نێت بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق شێوارز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان، لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن،وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عیراقی بۆ ده‌كات.
جێی سەرنج و ئاماژەیە به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسەی حه‌ج ته‌واوكراون و له داهاتووشدا رێككار و رێنمایی تازه بڵاو ده‌كرێته‌وه.

