zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دۆخی گشتیی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها باس لە پێکدادان و ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ: شیکاگۆ بەم زووانە دەزانێت بۆ ناوی وەزارەتی بەرگریمان کردووەتە وەزارەتی جەنگ

یاسین

دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆ ماریوانادا گیرا

یاسین