ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆران… پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی بەرمیزە بە گوژمەی زیاتر له‌ یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

 

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی بەرمیزە لە سنووری قەزای سیدەکان، بە گوژمەی یەک ملیار و 13 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.

هاووڵاتییەکی ناحیەی بەرمیزە دەڵێت: “ئەم پرۆژەیە بۆ خەڵکی ناحیەی بەرمیزە زۆر پێویست و گرنگ بوو. پێشتر کێشەی کەمیی ئاومان هەبوو بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەمان نامێنێت”.

هاووڵاتییانی ناحیەی بەرمیزە دڵخۆشن بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە و سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دابینکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکەیان.

هاووڵاتییەکی تر لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئێمە لەم ناحیەیە زیاتر لە 300 ماڵ نیشتەجێین؛ کێشەی کەمیی ئاومان هەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، ئاوی خواردنەوەمان نەبوو. سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەدەنگەوەهاتنمان و چارەسەرکردنی کەمیی ئاو لە ناحیەکەمان”.

پێشتر تۆڕی ئاو لەو ناوچەیە نەبوو؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکە زیاتر لە 300 ماڵ سوودمەند دەبن.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە؛ دەستی هاوکاریی و خزمەتگوزاری دەگەیەنێتە هەموو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی بالای عێراق سەردامی هەولێر دەكەن

گوران

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر: “چەند کەموکوڕییەک هەیە لە شاری هەولێر کە لە کاتی بارانبارینی زۆر، ئاوێکی زۆر تێیدا پەنگدەخواتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەریان دەکەین”

دڵشاد