zagros news agency

هاتووچۆی هەولێر گۆڕانکاریی لە ڕێکاری زانینی سزای سەرپێچییەکاندا دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، چیتر لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی هاتووچۆوە سزای سەرپێچییەکان نیشان نادرێن و سیستمەکە گۆڕاوە بۆ ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتیان کرد، بۆ زانینی بڕی سزای سەرپێچییەکانیان سەردانی ماڵپەڕی (hawler tp) نەکەن، چونکە ئەو خزمەتگوزارییە لە ماڵپەڕەکەیاندا نەماوە و پەک خراوە.

سەبارەت بە ڕێکاری نوێ بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر سزاکان، هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: “لەمەودوا زانینی سزاکانی هاتووچۆ تەنیا لە ڕێگەی ئەپی (KRDpass) دەبێت.”

ئەم بڕیارەی هاتووچۆی هەولێر لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان دێت، تاوەکو شۆفێران بتوانن لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنە نوێیەوە بە شێوەیەکی خێراتر و وردتر دەستیان بە زانیارییەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

یاسین

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر دەرکرد

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق : ئەو کەسانەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر و کەرکووک و بازاڕی چەلێی دهۆکیان سووتاندووە، سەر بە پەکەکەن

یاسین