zagros news agency

لە کەرکووک برایەک خوشکەکەی خۆی کوشت

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی حوریەی شاری کەرکووک، رووداوێکی کوشتن روویدا و تێیدا برایەک خوشکە تەمەن ٣٢ ساڵانەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە. بکوژەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خوشکەکەی و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ژنەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی کەرکووک.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک بە فەرمی وردەکاری زیاتریان لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و هۆکاری سەرەکی کێشەکە ڕانەگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

680 هەزار کەس مووچەی مانگی 1 لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی لێخۆشبوون لە 50%ی قەرزی کۆنی کارەبا درێژکردەوە

سەڵاح