zagros news agency

هێمن هەورامی لە واشنتۆن روانگەی پارتی و هەرێمی کوردستانی بۆ دۆخی عێراق خستەڕوو

بە بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی ئەتلانتیک، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە واشنتۆن بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی فراواندا کرد کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و ئایندەی ناوچەکە.

ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (12 و 13ی ئایار)، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا کرد کە لەلایەن “ئەنجومەنی ئەتلانتیک” رێکخرابوو. کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی سەدان پسپۆڕ، ئەکادیمی، سیاسی و دیپلۆماتی وڵاتان بەڕێوەچوو.

لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا و لە دانیشتنێکی تایبەتدا، هێمن هەورامی روانگەی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە بارودۆخی هەرێم و پارێزگای نەینەوا خستەروو.

لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا، لە پانێڵێکی کراوەدا، هەورامی بە وردی تیشکی خستە سەر هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستان بەرامبەر پرسە هەنووکەییەکانی عێراق. ناوبراو ئاماژەی بەو ئاستەنگە سیاسی و ئەمنیانە کرد کە رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە و هاوکات نەخشەڕێگەی چارەسەری کێشەکانی لە دیدی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.

لە کۆتایی پانێڵەکەدا، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی بەشداربووانی دایەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری عێراق کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا و حەماس لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەزە گفتوگۆ دەکەن

سەڵاح

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمەریکی، جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

یاسین