zagros news agency

یونیتری ڕۆبۆتێکی زەبەلاحی مێکا بە نرخێکی خەیاڵی دەخاتە بازاڕەوە

 

کۆمپانیای یونیتری چینی کە لە جیهاندا بە پەرەپێدانی ڕۆبۆتە پێشکەوتووەکان ناسراوە هەنگاوێکی نوێی ناو ڕۆبۆتێکی گەورەی جۆری مێکای بە ناوی جی دی سفر یەک نمایش کرد کە مرۆڤ دەتوانێت لە ناویدا دابنیشێت و کۆنترۆڵی بکات ئەم ڕۆبۆتە نوێیە تایبەتمەندی گۆڕانی شێوەی هەیە و دەتوانێت لەسەر دوو پێ یان چوار پەل بجوڵێت و بەربەستە سەختەکان ببڕێت بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی زە ڤێرج نرخی ئەم ئامێرە زەبەلاحە دەگاتە شەش سەد و پەنجا هەزار دۆلار و کێشەکەی نزیکەی پێنج سەد کیلۆگرام دەبێت و بەرزاییەکەی دەگاتە زیاتر لە دوو مەتر و نیو کۆمپانیاکە ئامانجیەتی ئەم بەرهەمە بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە کارەکانی رۆژانو هەلگرتن و شکاندنی بەربەستە بهێزەکان هەروەها لە ناو پڕۆژە تایبەتەکان بەکاربهێنرێت و لە ئێستاوە سەرنجی زۆری ملیاردێرەکانی جیهانی ڕاکێشاوە چونکە وەک ترانسفۆرمەرزێکی ڕاستەقینە لە نێو شارەکاندا دەردەکەوێت هەرچەندە نرخەکەی زۆر گرانە بەڵام یونیتری پێی وایە ئەمە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە پیشەسازی ڕۆبۆتە گەورەکان کە مرۆڤ ڕاستەوخۆ دەتوانێت تێیدا بێت و فەرمانی پێ بکات

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەردەم تاقیکردنەوەی یەکلاکردنەوەی 9 بەربژێری سەرۆک وەزیراندایە

سەڵاح

ئه‌مڕۆ قایمقامى قەزای تەقتەق دەستبەکار بوو

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح