zagros news agency

شڤان مەحمود بۆ ئاژانسی زاگرۆس :بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس؛ لە هەولێر ماراسۆنێک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ هەینی، ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی یەکگرتنی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەشی چالاکیی وەرزشی مەکتەبی سکرتاریەت ماراسۆنێکی سێ کیلۆمەتریی لە شاری هەولێر ڕێکخست.

شڤان مەحمود، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان با ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند، زیاتر لە هەزار قوتابی و لاو لە چین و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان تێدا کرد.

شڤان مەحمود لە پەراوێزی چالاکییەکەدا ڕایگەیاند، ئەم ماراسۆنە وەک ئاماژەیەک بۆ هێزی یەکگرتوویی و گرنگیدان بە تواناکانی لاوان و وەرزش لە یەکەمین ساڵوەگەڕی یەکگرتنی هەردوو رێکخراوەکە ئەنجامدراوە.

ماراسۆنەکە بە مەودای سێ کیلۆمەتر لەناو شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، خەڵاتی ڕێزلێنان و سەرکەوتن پێشکەش بە بەشداربووانی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەم کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین

كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند. هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە لە سێ ساڵەی كاركردنیدا وەك ئەندامی دادگاكە و لە كاتێكدا كە زیاتر لە سی ساڵ خزمەتی لە بواری دادوەری هەیە، هەوڵی داوە لە میانی كاركردنی لە دادگاكەدا بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی لە دادگاكەدا بچەسپێنێت.

دڵشاد

ئه‌نجامی تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح