zagros news agency

کۆیە؛ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دیواری ماڵێکدا کێشا و شۆفێرەکەی بریندار کرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری قەزاکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە بریندار و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆی کۆیە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی “عەلیاوە” بووە؛ کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بەسەختی خۆی کێشاوە بە دیواری حەوشەی ماڵێکدا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و دیواری ماڵەکە کەوتووە.

تیمەکانی هاتوچۆ دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمە دۆخێکی هەستیارە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی تێکەوتووە

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات

سەڵاح

کەشناسی: ئەمڕۆ تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح