zagros news agency

جیرالد فۆرد دوایی 326 رۆژ مانەوەیی لە دەریادا گەراییەوە ئەمریکا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی، کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا «پیت هیگسێث» ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازی لە کەشتی فڕۆکە هەلگری «جیرالد ئار فۆرد» بکات، کە ئەمڕۆ شەممە لە دوای 11 مانگ ئەرکی سەربازی دەگەڕێتەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، هیگسێث بەرەو بنکەی دەریایی نورفۆلک لە ویلایەتی ڤیرجینیا دەچێت بۆ پێشوازی لە نزیکەی 4500 دەریاوان و خێزانەکانیان لە کۆمەڵەی کەشتی فرۆکە هەلگری «جیرالد فۆرد»، کە حاملی فڕۆکەی «جیرالد فۆرد» (CVN 78) و دوو کەشتی جەنگیی «بینبریج» (DDG 96) و «ماهان» (DDG 72) لەخۆدەگرێت.

کەشتی فرۆکە هەلگری «جیرالد فۆرد» ماوەی 326 ڕۆژ لە دەریادا بەسەر بردووە، کە بە درێژترین ماوەی ناردنی حاملی فڕۆکەی ئەمریکی دادەنرێت لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، هەروەها سێیەم درێژترین ماوەشە لە دوای جەنگی ڤیتنام، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی «یوو ئێس ئێن ئای»ی سەر بە ئەنجوومەنی دەریایی ئەمریکا.

«جیرالد فۆرد» لە 15ی نیسانی ڕابردوو تۆماری دوای جەنگی ڤیتنامی شکاند، دوای ئەوەی ماوەی ئەرکەکەی لە حاملی فڕۆکەی «ئەبراهام لینکن» تێپەڕاند، کە لە ساڵی 2020دا بۆ ماوەی 295 ڕۆژ لە دەریادا مابووەوە.

ماوەی ناردنی «جیرالد فۆرد» چەندین ئەرکی سەربازی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا دەستبەسەرکردنی سەرۆکی ڤێنزویلا «نیکۆلاس مادۆرۆ» لە سەرەتای ئەم ساڵەدا و هەروەها شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.

بەڵام ئەم ئەرکە درێژخایەنە بێ کێشە نەبوو، چونکە لە 12ی ئاداری ڕابردوو فلیتەی پێنجەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، سەر بە فرماندەی ناوەندی، ڕایگەیاند کە ئاگریەک لەسەر حاملی فڕۆکەکە هەڵگیرساوە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی لە ئاوی دەریای سوور، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو دەریاوان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»، زیاتر لە 600 سەربازی ئەمریکی دەستیان لە شوێنی خەوتن کوترا، دوای ئەوەی ئاگەرەکە بەشێک لە ژوورەکانی خەوتنی ناو حاملی فڕۆکەکەی گرتەوە. لە دوای ئەو ڕووداوەش، دەریاوانەکان ناچار بوون لەسەر زەوی و سەر مێز بخەون، چونکە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نزیکەی 30 کاتژمێر خایاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری نێوخۆی تورکیا: فەرماندیەکی پەکەکە لە ئاگری کوژرا

یاسین

کۆمپانیای ئێنتێڵ نەوەی دووەمی پرۆسێسەری خۆی راگەیاند

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح