zagros news agency

پارێزگاری نەجەف گەیشتە هەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای پارێزگای نەجەف بە سەرۆکایەتی پارێزگار گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومیی پایتەختەوە پێشوازییان لێکرا، ئامانجی سەردانەکەش پەرەپێدانی هەماهەنگیی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە لەنێوان هەردوو پارێزگاکەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 17ـی ئایاری 2026، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە هاوڕێیەتی دکتۆر عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، پێشوازییان لە یوسف گناوی، پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارستانی کراوە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان شارە عێراقییەکان کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئیداری و کارگێڕییەکانی نێوان هەولێر و نەجەف، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و بەرەوپێشبردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەردوو شارەکەدا.

بڕیارە لە ماوەی مانەوەیاندا، پارێزگاری نەجەف و شاندە یاوەرەکەی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی تر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ساز بکەن، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە جێبایەخەکانی نێوان هەردوولا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگه‌يه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

یاسین

دکتۆر جەگەر هەرکی بۆ زاگرۆس: داواکاریی مامۆستایانی زانکۆ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئاکرێمان گەیاندە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران

دڵشاد