zagros news agency

رووسیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كرد سوریا بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە دیمەشق ڕۆژی هەینی داوای لە هاووڵاتیانی کرد سوریا بەجێبهێڵن. باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەهۆی سەختی بارودۆخی سەربازی و سیاسی لە سوریا، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات کە بە زووترین کات و لە ڕێگەی گەشتە بازرگانییەکان و ئەو فڕۆکەخانانەی لەبەردەستدایە، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی6ی مانگی دوازدە بڵاویکردووەتەوە، پێشڕەوی یاخیبووانی نەیاری ئەسەد بە “دۆخێکی قورسی سەربازی و سیاسی لە سوریا” ناودێر دەکات.

چەکدارانی هەیئەت تەحریر ئەلشام و هاوپەیمانەکانی کەلەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە 27ی مانگی یازدەوە هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر باکووری سوریا وەک بانگەشەی دەکەن بە ئامانجی ڕووخاندنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکە کەلەلایەن ڕووسیا و ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، دەستپێکردوە.

باڵیۆزخانەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە پلانیان هەیە سەرەڕای هێرشەکانی ئەو گرووپە یاخیبووەکان، بەردەوام بێت لە کارکردنی ئاسایی خۆی لە سوریا.

شرۆڤەکارانی سەربازی دەڵێن وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە هێزی دەریایی ڕووسیا کەشتییە جەنگییەکانی لە بنکەکەی لە بەندەری تەرتووسی سوریا چۆڵ کردووە. ڕووسیاش ڕایگەیاندووە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئەنجام دەدات.

 

VOA

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی: 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی جووتیاران دابەشدەکرێت

یاسین

هێزێكی سەر بە سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكدا دەگرێت

یاسین

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا بۆ گەڕی دووەم درێژ کرایەوە

سەڵاح