پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئەدیبی ناسراوی کورد (کامیل ژیر)
بۆ بەڕێزان لە خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی گەلەکەمان (کامیل ژیر)
بە داخ و کۆڤانێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و سیاسەتمەداری نێوداری کورد (کامیل ژیر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە ڕێزدارەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
(کامیل ژیر) لە ساڵی(١٩٣٤) لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خودانی چەندین بەرهەم و خهڵاتی ڕۆشنبیری و ئهدهبییه، یەکێک بوو لەو تێکۆشەر و سیاسەتمەدارانەی جێدەستی لە ژیانی سیاسی دیارە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئازادی و بووژانەوە و یەکێتی کورد(کاژیک)بووە.
هیواخوازین دڵنەوایی و هاوخەمیی ئەدیب و نووسەران و دۆستانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ی نیسانی٢٠٢٤