ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کارەبا: هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ دەکاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

 

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە، بە هەوڵ و رێنوێنی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە لەوانەیە هەر ئەمشەو بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستپێ بکاتەوە، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان گووتی: بە هەوڵ و رێنوێنی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.

هەروەها ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس ئاماژەی بەوەشدا، کە سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆ

یاسین

کەشناسی ئەمشەو رایگەیاند: باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت

سەڵاح