zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

ئەمرۆ سێشەممە ٣٠ ی ٤ ی ٢٠٢٤ لە بەغداد ، سەردانی بەڕێز (محمد شیاع السوداني ) سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵم کرد ؛ بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر ابراهیم نامس الجبوري وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ، لەسەرچەند پرسێکی گرنگی پەروەردەیی گفتوگۆمان کرد

لە کۆبوونەوەکەدا نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژم پێگەیاند سەبارەت بەتەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان کردەوە لەپشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە رێککەوتنی عێراق – چین کەهەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکی خۆی لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرلەنوێ نوسراوێکی دیکەمان پێشکەشکردن بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی پەروەردەیی نوێ

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی خوێندنی قوتابخانەکانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن تیایاندا، لەوبارەیەوە هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستانمان نیشاندا بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئەو قوتابخانانە.

ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە
۳۰ی٤ی۲۰۲٤

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی باشی بارانبارین عێراق و نا‌وچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

سەڵاح

بە ڤیدیۆ… پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر ئەم هاوینە تەواو دەبێت، هەزار بیری ئاو دادەخرێن

سەڵاح

لە دانیمارک دژی داگیرکردنی گرینلاند خۆپیشنادانە

سەڵاح