zagros news agency

عێراق گازی خۆی بە لاش دەسووتێنێت و سووتەمەنی لە دەرەوە دەکڕێت

عێراق ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار لە کڕینی گاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا خەرج دەکات، لەکاتێکدا رۆژانە نزیکەی دوو ملیار پێ سێجا غاز لە کێڵگەکانی خۆی دەستووتێت بەبێ ئەوەی سوودی لێوەربگیرێت.

عێراق رۆژانە بۆ دابینکردنی ١٩ هەزار مێگاوات کارەبا بڕی ٥٠ ملیار پێ سێجا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، ئەمەش ساڵانە پێنج ملیار دۆلار لەسەر بودجەکەی دەکەوێت. بەڵام رۆژانە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڕی دووملیار پێ سێجا دەسوتێت.

سووتانی غازی عێراق سەباری زیانە ئابوورییەکانی، دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و بڵابوونەوەی نەخۆشی.

تا ئێستا حکومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ وەبەرهێنا لە غازدا نەناوە و بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا چاوی لە غازی ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق کێشەی هاوردەکردنی غازی چارەسەر کرد

سەڵاح

جەبار دوبی کرا بە سکرتێری سەربازیی عەلی زەیدی

یاسین

مەرجەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاندرا

سەڵاح