zagros news agency

کارەکانی قیرتاوکردنی دەروازەی نوێی ڕێگای هەولێر – کۆیە خێرا دەکرێت

لەسەر ڕاسپاردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبانەکان، کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دەروازەی نوێی ڕێگای سەرەکی ( هەولێر – کۆیە) گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان بە شێوەی شەو و ڕۆژ و تەنانەت لە ڕۆژانی پشووی هەینیشدا بەردەوامن لە کارکردن، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

لە ئێستادا، پرۆسەی قیرتاوکردنی لاینێکی ڕێگاکە بە سەرکەوتوویی دەستی پێکردووە. بڕیاریشە ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە، دەست بە قیرتاوکردنی لاینەکەی تریش بکرێت.

لەگەڵ تەواوبوونی هەردوو لای ڕێگاکە، بە شێوەیەکی فەرمی هاتوچۆی شۆفێران لە ڕێگە لاوەکییەکانەوە دەگوازرێتەوە سەر ڕێگە سەرەکییە نوێیەکە.

ئامانجی سەرەکی لەم خێراکردنی کارانە، کردنەوەی بەشێکی گرنگی ئەم دەروازەیەیە پێش هاتنی جەژن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی و جەنجاڵی هاتوچۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستان

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

نرخی کارەبای مۆلیده دیاری كرا

سەڵاح