zagros news agency

دهۆک؛ قوتابیانی ئەندازیاری نوێترین دیزاین و پڕۆژەکانی دەرچوونیان نمایش دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک، بە ئامادەبوونی ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک و د. داود سلێمان، سەرۆکی زانکۆی دهۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، پێشانگەیەکی بەرفراوانی دیزاینی ئەندازیاری و سێ‌ڕەهەندی (3D) کرایەوە.

پێشانگەکە لەلایەن کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی دهۆکەوە بەبۆنەی “ڕۆژی دیزاینی ئەندازیاری” ڕێکخرابوو. ئەم چالاکییە وەک دەرفەتێکی ساڵانە وایە بۆ قوتابیانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری تاوەکو پڕۆژەکانی دەرچوونیان نمایش بکەن.

لە نێو پێشانگەکەدا، قوتابیان لەرێگەی چەندین دیزاینی جیاواز و مۆدێرن، بیرۆکە و داهێنانە ئەندازیارییەکانی خۆیان خستە ڕوو، کە ڕەنگدانەوەی ئاستی زانستی و لێهاتوویی ئەوان بوو لە بوارە جیاجیاکانی ئەندازیاریدا.

ئەم پێشانگەیە ساڵانە بە ئامانجی ناساندنی توانای قوتابیان و دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و بازاڕی کاردا ئەنجام دەدرێت، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان سوود لە بیرۆکە و پڕۆژە نوێیەکانی گەنجانی دەرچوو وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی : ‎تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

گوران

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌

یاسین

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

یاسین