zagros news agency

هاوبەشانی کارەبا بۆ خۆتۆمارکردن لە (پرۆژەى رووناکی) ئاگادار دەكرێنەوە

 

لە سنووری ئیدارەی راپەڕبن هاووڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكرێنەوە خۆیان لە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری تۆمار بكەن.

بەڕێوەبەرایەتبی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە خۆیان لە پڕۆژەی رووناكی تۆمار بكەن.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: “ئەگەر هاوبەشی کارەبات هەیە و تاوەكوو ئێستا خۆت تۆمار نەکردووە لەناو پڕۆژەی ڕووناکیدا،دەتوانی بە ئاسانی خۆت تۆمار بکەیت.”

ئاماژەی بەوە داوە، لەڕێگەی سایتی ڕووناکی بە سکانکردنی کیوئاڕکۆدی ڕووناکی هاوبەشان تۆمار دەكرێن، یانیش لەنێو فەرمانگەی كارەبا تۆمار دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتبی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین داوای لە هاوبەشان كردووە سەردانی ئەم شوێنانە بکەن فەرمانبەری تایبەت هاوکار دەبێت بۆ تۆمارکردن:

لە لەڕانیە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین و لەقەڵادزێ

بەڕێوەبەڕایەتیی دابەشکردنی کارەبای پشدەر.

جەخت كراوەتەوە بۆ خۆتۆماركردن دەبێت هاووڵاتی، کارتی نیشتیمانی و پسوولەی کارەبا لا بێت لەگەڵ ژمارەی مۆبایلێك كە ڤایبەر یان واتس ئەپی لەسەر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەج و عومڕەی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت

یاسین