zagros news agency

​ئامێدی لە دووەم ڕۆژی جەژندا؛ سەیرانگاكان پڕبوون لە گەشتیار

 

لە ڕۆژانی جەژندا بەهۆی کەشوهەوای فێنک و سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکە، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوویان لە سەیرانگەکانی سنووری قەزای ئامێدی وەک سۆلاڤ، ئینیشکێ و ئاشەوا کردووە. ​قەلەباڵغییەکی زۆر لەو سەیرانگەیانە بەدی دەکرێت و جمەیان دێت لە گەشتیار.

خاوەن شوێنە گەشتیارییەکان بە ئامادەکاریی تەواوەوە پێشوازی لە میوانان دەکەن، هاوکات گەشتیارانیش دڵخۆشی خۆیان لەسەر سروشت و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە نیشان دەدەن. ​

ئەم جموجۆڵە گەشتیارییە بووەتە هۆی بوژاندنەوەی بازاڕی ناوچەکە، بەرپرسانی ناوچەکەش هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و خزمەتگوزاریی پێویست، تاوەکو گەشتیاران بتوانن بە باشترین شێوە چێژ لە پشووی جەژن وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

کۆمپانیای Nothing مۆبایلێکی نوێی نمایش دەکات

یاسین

ئەمەریکا لەسەر دۆخی سووریا هەڕەشە لە داعش دەکات

سەڵاح