zagros news agency

‎کەشتێکی گەورەی نەوتی عێراق دوای ڕاگرتن لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوت

کەشتی گەورەی نەوتی «Agios Fanourios I» کە ئاڵای مالتای هەڵگرتووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عومان ڕاگیرابوو، ئێستا بەرەو ڤێتنام دەچێت بۆ دابەزاندنی بارە نەوتییەکەی کە لە عێراقەوە هەڵگیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی LSEG، ئەم تانکرەی جۆری (VLCC) لە 10ی مانگدا لە دەریابەندی هورموز دەرچوو، بەڵام لە 11ی مانگدا لە کەنداوی عومان ئاراستەی گەشتی گۆڕی و دواوە گەڕایەوە. پاشان لە 16ی مانگدا گەشتی خۆی دووبارە دەستپێکردەوە بەرەو ڤێتنام، و چاوەڕوان دەکرێت لە 30ی مانگ بگات بە پاڵپشتی نەوتی «Nghi Son».

ناوەندی فرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئاراستەکردنەوەی ئەم تانکرە بەشێک بووە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی سەر ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ و زیو بە توندی پاشەکشەیان کرد

سەڵاح

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج کرد

یاسین