ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، لەو كاتەوەی دانا غاز بەرهەمێنانی غازی دەست پێكردووە، ئەو بڕە غازەی بۆ ئەوان نێرداوە كراوە بە كارەبا و دراوە بە هاووڵاتییان، سبەش دۆخەكە جێگیر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-5-2024، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەوكاتەوەی دانا غاز بەرهەمێهانی غازی دەست پێكردووەتەوە، دۆخی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت.

دوێنێ ئێوارە، كۆمپانیای دانا غاز، لەراگەیەنراوكدا، دەست پێكردنەوەی بەرهەهێنانی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆر راگەیاند.

كێڵگەی كۆرمۆر، رووبەرەكەی 135 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ سلێمانی، له‌ عێراق گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌، یەدەگی پشتڕاستكراوەی 8.2 ترلیۆن پێ سێجایە.

لە رۆژێكدا، 452 ملیۆن پێ سێجا غازی وشك و 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسێت و زیاتر لە هەزار تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنرێ.

لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژانە غازی پێویست بەرهەمدەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی 4200 مێگاوات كارەبا، لەو بڕەدا، دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی كوردستانە و ئەوەی دیكە ڕەوانەی مووسڵ و كەركووك دەكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا روونی دەكاتەوە، ئەوان چاوەڕوانی غاز دەكەن بۆیان بێت، هەر بڕێك لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە نێردرا بێت لەدوێنێەوە كراوە بەكارەبا و دراوە بە هاوبەشانی كارەبا.

رۆژی 26ـی نیسان، كاتژمێر 6:40 ئێوارە، كۆگای گازی كۆندێنسەیت بە دڕۆن كرایە ئامانج، چوار كارمەندی كۆمپانیاكە گیانیان لە دەستدا و هەشت كارمەندی تریش بریندار بوون. كۆمپانیای دانا گاز هێرشەكە بە تیرۆرستی ناو دەبات و دەڵێت، “رووداوەكە تراژیدیبووە، لەكاتێكدا بووە كە كارمەندەكان سەرقاڵی چاككردنەوەی كۆگاكە بوون.”

هەر دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند: بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەكی نزیكی خاكی عێراق ئەنجام دەدرێن.

لەبارەی چارەسەربوونی كێشەی كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا، ئومێد ئەحمەد، ئەوەی خستە ڕوو، سبەی دۆخە جێگیر دەبێت و كارەبا بەرەوە باشتربوونی زیادتر دەڕوات.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و 120 سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی كۆڕبه‌ندی مێپس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یاسین

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری دۆلاری ساخته‌ داده‌گیرێت

یاسین

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

دڵشاد