ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی کارەبای فیدراڵی کرد، و لەلایەن وەزیری کارەبا “عەلی سەعدی وههيب” پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای ديدارهكهدا، كه بريكارى وهزارهت بۆ كاروبارى بەرهەمهێنان بەڕێز “محمد نیعمە ئهلتوفەیلی” ئامادهى بوو، سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا، پیرۆزبایی لە وەزیر کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی.
وەزیری کارەبای فیدراڵی، جەختی لە گرنگی بتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لە کەرتی کارەبا کردەوە، کە هاوکار دەبێت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان، و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە دێنه بەردەم ئەم کەرتە گرنگە.
لای خۆیەوە سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پاڵپشتی حکومەتی بهڕێز مەسرور بارزانی بۆ کەرتی کارەبا دووپاتکردەوە، و ئامادەیی هەرێم بۆ هاوکاری وەزارەتی کارەبای فیدراڵی ڕاگەیاند، لە گواستنەوەی ئەزمونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ پارێزگاکانی ديكهى عێراق و سود وەرگرتن لە سەرکەوتنەکانی لە پەرەپێدانی كهرتى وزە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز “فارس عیسا” بانگهێشتی وەزیری کارەبای فیدراڵی کرد بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان، و ئاگاداربوون لە پڕۆژە و پلانەکانی پەیوەست بە کەرتی کارەبا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، و سود وەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکان لە پارێزگاکانی عێراق.

