zagros news agency

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (٥٠ /٦) خولەك بووە تیمەکانی ( «بنکەی بەرگری شارستانی ئاشتی و بە هاوکاری بنکەی شیوەشان » ) ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا لەسەر ڕێگای ناحیەی ئاشتی و کۆیە
بەهۆی توندی پێکدادانەکەوە هەردوو بارهەڵگرەکە ئاگریان گرت دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە
بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانمان توانرا لە ماوەیەکی گونجاودا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت
تێبینی ،، شوفێری هەردوو بارهەڵگرەکە گیانی لە دەستداوە لەگەڵ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی مەدەنی ئافرەتە دووانی تریش بریندار ن،،،

داواکارین لە هاووڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە کاتی ڕووداوەکاندا هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و بەرکەوتووانی ڕووداوەکە،،،

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای کۆیە

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 60 کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی سەردانی کوردستان دەکەن

یاسین

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

یاسین