zagros news agency

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوانیان کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، کە سەفین یاسین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئامادەی بوو، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی. ئومێد خۆشناو جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاریکارییە فەرمییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ کردەوە.

لای خۆشییەوە، پارێزگاری بەغدا سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی پارێزگاری هەولێری کرد و ئامادەیی پارێزگای بەغدای نیشاندا بۆ کارکردنی پێکەوەیی و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان لە هەردوو پارێزگا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق 11ـی نیسانی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری

سەڵاح

.ڤیان ده‌خیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌كرێت سزای مووچه‌خۆرانی كوردستان و 54 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل ده‌كرێت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما بەئاسانی شکستی بە ئۆدێنێزی هێنا

یاسین