zagros news agency

سۆران؛ سێ ئافرەت بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بەشی نەهێشتنی تاوان توانیویانە باندێکی لەشفرۆشی ئاشکرا بکەن و سێ ئافرەت بەو تۆمەتە دەستگیر بکەن کە ماڵێکیان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کرانەوە کە ئافرەتێک لەناو شاری سۆران ماڵەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردەهێنێت. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتباری سەرەکی ئافرەتانی تری لە دەرەوەی شارەکەوە هێناوەتە ناو ماڵەکەی و لەبەرامبەردا کرێی وەرگرتووە.

دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، هێزەکانی پۆلیس لە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و توانییان تۆمەتباری سەرەکی و دوو ئافرەتی تر لەناو ماڵەکەدا دەستگیر بکەن.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (٣ و ٤ی یاسای تێکۆشان دژی لەشفرۆشی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەکە دەکات، لە کاتی بەدیکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو یان گوماناوی، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی پۆلیسەوە بکەن:
(١٠٤، ١٢٤، ١٣٤، ١٤٤).
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە پەیوەندیکردن بەم ژمارانەوە بۆ هێڵەکانی کۆڕەک بەبێ کۆد و بەخۆڕاییە، جگە لە ژمارەی (٠٧٥٠٣٣٣٠١٠٤) کە بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڤایبەر و واتسئاپ تەرخان کراوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
١٦

هەواڵی پەیوەندیدار

تاکە دەروازەی سنووری نێوان باکووری سووریا و تورکیا داخرا

سەڵاح

کوردۆ ئەحمەد بلباس: کار بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی لیستی پارتی دەکەم

دڵشاد

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالدا

یاسین